Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا چێڵسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کریستاڵ پاڵاسی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی میوانی برده‌وه.
 ئه‌م یاریه‌ش له‌ یاریگای ستامفۆرد بریدج له‌ له‌نده‌ن سازكرا، یاریزانانی چێڵسی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كردو له‌ خوله‌كی بیست وحه‌وتدا، ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆی ئیسپانی گۆڵێكی بۆ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد.
 پاشان كریستیان پولیسیچی ئه‌مه‌ریكی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له‌ خوله‌كی چل به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، یاریزان ترێڤۆ چالۆبا بلوزی كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، به‌م ئه‌نجامه‌ش چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له‌ وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.