Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:30

ژمارەی ئەوانەی بەھۆی بوومەلەرزەوە له‌ھایتیی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 227 کەس

کوردستان TV
100%

 ژمارەی ئەوانەی بەھۆی روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە لە کەناراوەکانی ھایتیی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 227 کەس.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، رایگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە، پاشلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە روویداوە و لە رۆژانی داھاتووش چاوەڕێی روودانی پاشلەرزەی زیاتر دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی بەرگریی شارستانی ھاییتی رایگەیاند ژمارەی ئەوانەی بەھۆی روودانی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 227 کەس.

سەرۆکوەزیرانی ھاییتی، ئاریێل ھێنری لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بوومەلەرزەی وڵاتەکەی بە "دراماتیکی" ناوبردووە و داواشی لە ھاووڵاتییان کردووە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دۆخە ترسناکە پشتیوان و ھاوسۆزبن

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.