Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:24

ئەمریکا پێنج ھەزار سەرباز بۆ گواستنەوەی ستافی باڵیۆزخانەکەی لە کابوڵ رەوانەی ئەفغانستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە ژمارەی ئەو سەربازانەی کە بۆ گواستنەوەی ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کابوڵ رەوانەی ئەفغانستان-ی دەکات بۆ پێنج ھەزار کەس زیادکردووە و لە ئەگەری ھەر ھێرشێکی تاڵیبانیش، ئەوا وەڵامێکی خێرا و بەھێزیان دەبێت.

جۆ بایدن لەبارەی پێشڕەوی خێرای تاڵیبان لە ئەفغانستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە بەمەبەستی گواستنەوەی ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کابوڵ و ئەو ھاووڵاتییە ئەفغانییانەی کە ھاوکاری ئەمریکا بوون، پێنج ھەزار سەرباز رەوانەی ئەفغانستان دەکات.

بایدن ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجیان ئەوەیە بە شێوەیەکی خێرا و سەلامەت ستافەکانیان لەو وڵاتە بگوازنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی ئەگەری ھێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا گوتی: "بە نوێنەرانی تاڵیبانمان لە دۆحە راگەیاندووە کە لە ئەگەری نانی ھەر ھەنگاوێک کە ئەرک و سەربازەکانمان لە ئەفغانستان بخاتە مەترسییەوە ئەوا وەڵامی سەربازیی خێرا و توند دەدرێتەوە".

پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە سێ ھەزار سەرباز بۆ گواستنەوەی ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە کابوڵ رەوانەی ئەفغانستان دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.