Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:28

ژه‌هراوی بوون چییه‌..؟

کوردستان TV
100%

ژه‌هراوی بوون به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌ردراوی زینده‌وه‌رۆچكه‌كان، تۆكسین، موادی كیمیاویی و قڕكه‌ری مێرووه‌كان.....هتد ڕوده‌دات.

زۆربه‌ی زینده‌وه‌رۆچكه‌كان توانایی گه‌شه‌كردن و زۆربوونیان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها توانایی ده‌ردانی ژه‌هریان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوون و مادده‌ كیماوییه‌كان و قركه‌ره‌كان له‌ خۆراكدا دهه‌نیشێت كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر سنووردار نه‌كرێن چه‌نده‌ها لێكه‌وته‌ی ترسناكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراك:

١- رشانه‌وه‌ و سكچوون.

٢- سك ئێشه‌ یان ئازاری گه‌ده‌.

٣- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش (تا)

٤- نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.

٥- هه‌ستكردن به‌ ماندوویه‌تیی زۆر و ئازاری ماسولكه‌كان.

چۆن هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن؟:

1. ڕێگری كردن له‌ ژه‌هراویبوونی خۆراك، كۆنترۆڵكردنی خۆراك له‌كاتی به‌رهه‌م هێنان تا كاتی ئاماده‌كردن بۆ خواردن.

2. فێركردن و پێدانی كۆرسی سه‌لامه‌تی خۆراك به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆراك به‌رهه‌م ده‌هێنێت یان له‌ كارگه‌ی دروست كردنی خواردن كارده‌كات یاخود له‌ڕێستۆرانته‌كان كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ها پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌گه‌ڵ خواردن مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن.

3. ڕێگری كردنی له‌مێش و مه‌گه‌ز و قڕكه‌ری گیانه‌وه‌ره‌كان كه‌هۆكارن بۆ پیسبوونی خۆراك.

4. بوونی ئامێری پاكردنه‌وه‌ و تعقیم كردن بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم بۆ پاكردنه‌وه‌.

5. پاراستنی پاك و خاوێنی كه‌سێتی و گشتی .

6. هه‌ڵگرتنی خۆراك به‌گه‌رمی یان به‌ ساردی.

7.هاندان بۆ به‌كارهێننانی به‌رهه‌می خۆماڵی (ئه‌ندامی)، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ كیمیاویه‌كان.

8.شله‌مه‌نی و ئاوی زۆر بخۆوه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ لانیكه‌م دوو بۆ سێ لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌. هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ قه‌ره‌بووی ئاو و خۆراكه‌ له‌كیسچووه‌كان.

9.خواردنی سوك بخۆن وه‌ك شۆربا و میوه‌كان.

10. پشوودان زۆر گرنگه‌ و هه‌رچه‌ند باشتر پشوو بده‌ن هێزی زیاترتان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و سیستمی به‌رگریی له‌شتان چالاك ده‌بێته‌وه‌ ..

له‌شكر حمید - ئه‌ندازیاری خۆراك

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.