له ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌رای ناسراو به پرێمه‌ر لیگ یانه‌ی بریتفۆرد میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كریڤین پارك به‌رێوه چوو ، یانه‌ی بریتفۆرد دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی دوای دابرانی بۆ زیاتر له حه‌فتا سال به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت .
له خوله‌كی بیست و دوو سێرجی كانۆسی ئیسپانی به‌لێدانێكی به‌هێز خاوه‌ن یاریگای له گێمی یه‌كه‌م به گۆلێك پێشخست .
له گێمی دووه‌م یانه‌ی ئارسنال له هه‌وڵی تۆمار كردنی گۆل و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوون به‌لام یانه‌ی بریتفۆرد له خوله‌كی حه‌فتاو سێ به سه‌رێكی كریستیان نۆرگاردی دانیماركی گۆلی دووه‌م و دلنیاییان تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی بریتفۆرد یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌دست هێناو ئارسناڵیسی تووشی یه‌كه‌م دۆراندن كرد .
له خولی نایابی ئینگلیزی‌دا بریتفۆرد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.