Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:38

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێک له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵی ده‌بێته‌ دایک

کوردستان TV
100%

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی مه‌كسیكی له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا ده‌بێت به‌دایك، ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆته‌ باس و خواسی نێو كۆمه‌ڵگا.

ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ مه‌كسیكیه‌ ، ناوی (لین مای) یه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی كه‌ موزسیانه‌و ناوی (ماركوس)-ه‌  ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌ ئه‌نجام داوه‌، له‌ ئێستادا دووگیانه‌ و له‌ مانگی سێیه‌می دایه‌.

لین ده‌ڵێت" زۆر دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی له‌م ته‌مه‌نه‌دا دووگیانم ".

هه‌واڵی بلاَوبوونه‌وه‌ی دووگیانی خاتوولین  له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌نگۆی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ ،كه‌چۆن لین به‌م ته‌مه‌نه‌ دووگیانه‌.

هونه‌رنه‌مه‌ند لین یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی هونه‌ری نواندن ،له‌ شانۆ ، سینه‌ما ، دراما خاوه‌ن  هه‌ودارێكی زۆره‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر-الیوم السابع

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.