Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:28

به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له‌چه‌ند شارێکی تورکیا لافاو دروست بوو

کوردستان TV
100%

به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له‌ سینۆپ، كاستامۆنو و بارتین له‌ توركیا لافاو دروست بووه‌.

له‌ ئاكامی لافاوه‌كه‌دا، ٥٣ كه‌س گیریان خواردبوو، دواتر تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی و سێ هێلیكۆپته‌ری سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كان كراون و توانیوویانه‌ ٥٣ گیرخواردووه‌كه‌ رزگار بكه‌ن و بیانگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌ی ئارام.

لە ئەنجامى كاریگەریی بارانى بە لێزمە لە شارەكەدا، ئاستى ئاوى رووبارى ئەزینە بەرزبوویەوە و ژمارەیەكى زۆر خانوو و شوێنكار ژێرئاو کەوتن.

لەو شوێنانەى كە ئاستى ئاوى تیایدا بەرزبووەتەوە، بەلەمی چووپ، شۆفڵ و بلدۆزەر بەكارهێندرا.

هاوكات باڵەخانەیەكى هەشت نهۆمى لە ناوەندى شارەكە كە پێشتر چۆڵكرابوو رووخا و باڵەخانەیەكى هەشت نهۆمیی دیكەیش كە ئەویش چۆڵكراوە تووشى زیانێكى گەورە بووەتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.