له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: سبه‌ی پێنجشه‌مه 12 ى 8 ى 2021 ، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى رانیە، لە ناوشارى رانیە دەست بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا ده‌کرێت.
راشیدهگهیهنن: ئەمڕۆش لیژنەى تۆڕى زیرەکى کارەباى سلێمانى، بەسەرپەرشتى ئەندازیار هۆشیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى تۆڕى زیرەکى کارەباى سلێمانى بەئامادەبوونى ئەندازیارانى سەرپەرشتیارى لەگەڵ کۆمپانیاى شاندز و ستاڤى جێبەجێکردنى پرۆژەکە کۆبوونەوەیەک سازکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتى دانانى پلانى کارکردن و دەستپێکردنى بەستنى پێوەرى زیرەک لەسنورى ئیدارەى راپەڕین.
پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌کی کاره‌با له ده‌ڤه‌ری راپه‌رین ده‌ستپێده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.