Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:41

بەڕێوەبەری CIA لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاوتوێی بابەتی ئێرانی کرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، ویلیام بێرنس کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئیسرائیلە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، نافتالی بێنێت کۆبووەوە و تاوتوێی ئێران و پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی کرد.

لەو بارەیەوە، نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە نافتالی بێنێت لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی لە تەل ئەبیب پایتەخت، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا، ویلیام بێرنس کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی چڕکردنەوەی هاریکاری هەواڵگریی و ئەمنیی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا، رەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی دۆخی ئێران و فراوانکردن و قوڵکردنەوەی هاریکاری هەرێمی''.

هەریەک لە بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەکیی ئیسرائیل (Mossad)، دەیڤید بارنیا و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئیال هولاتا و سکرتێری سەربازیی نافتالی بێنێت، لیوا ئاڤی گیل و راوێژکاری دیپلۆماسیی، شمریت میر بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

لە کاتێکدا لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاری سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بلاونەکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە ویلیام بێرنس دوێنێ کاتەکانی ئێوارە لەگەڵ سەرۆکی مۆساد دەیڤید بارنیا کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی ''چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و کێشە هەرێمییەکان کە هاریکاری لەبارەیانەوە دەکەن''.

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا، ویلیام بێرنس کە دوێنێ کاتەکانی ئێوارە گەیشتە ئیسرائیل، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی سەردانی شاری رامەڵڵای کرد لە کەناری خۆرئاوا و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس کۆببێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.