وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یادی رۆژی جیھانیی لاوان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه..
ساڵی 1999 نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریدا كه به‌رواری 12 ی ئابی ھهرساڵێك به‌رۆژی جیھانیی لاوان بناسێنێت.
ئامانجی ئه‌مه‌ش سه‌رنج ڕاكێشانی بریاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان بۆ كێشه‌و گرفت و پێداویستیه‌كانی لاوان و ھاندانیانه بۆ دانانی پلانی ستراتیژی و كارنامه‌ی پێویست بۆ ئه‌م توێژه ھه‌ره گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگاكان. وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه، بۆئه‌م ساڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دروشمی ( گۆڕینی سیسته‌می خۆراك، داهێنانی لاوان له‌پێناو ته‌ندروستی مرۆڤ و ته‌ندروستی هه‌ساره‌ی زه‌وی). كه‌مه‌به‌ست لێی دابینكردنی ئاسایشی خۆراكه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی په‌تای كۆرۆنا بۆ سهركۆمهڵگا هه‌ژاره‌كان دروستی كرد. وه‌كو ده‌ره‌نجامی لێكه‌وته خراپه‌كانی په‌تاكه. له‌لایه‌كی تره‌وه هاندانی لاوانه بۆ ده‌ستپێشخه‌ری داهێنه‌رانه له‌پێناو ته‌ندروستیی مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی. گه‌رچی بێگومان ئه‌م دروشمه جیهانییه به‌شێك له‌كێشه و ویستی به‌شداری لاوانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی هه‌ڵگرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ریزبه‌ندییه‌وه پۆلێنی كێشه‌كانی لاوانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی بكه‌یین، ئه‌وا ره‌نگه ( بێكاری، زیادبونی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، كۆچ) گه‌وره‌ترین كێشه و مه‌ترسی بن كه‌ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕوی لاوان بۆته‌وه. كه‌پێویست ده‌كا له‌بۆنه و یادێكی ئاوادا سه‌رنجیان بخرێته‌سه‌ر و بیر لهچارهسهركردنیان بكرێته‌وه. ئه‌وه جیاله‌وه‌ی توێژی لاوان له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانیدا وه‌ك چۆن فراوانترین توێژن له‌ڕوی ژماره‌وه، به‌هه‌مان شێوه له‌ڕوی ئاماده‌یی و كاریگه‌ری ئیجابیشهوه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ن. لاوانی ئێمه به‌ته‌نیشت ئه‌م كێشه و قه‌یرانانه‌وه، به‌رده‌وام به‌وره و ئاماده‌ییه‌كی زۆره‌وه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌شداری هونه‌ری و زانستی و كه‌لتوریدا بوون. له‌دوێنێ و ئه‌مرۆشدا گیانفیداو نیشتیمان په‌روه‌ر و خۆنه‌ویست بون بۆ خاكی وه‌ته‌ن. بۆیه ئه‌وان شایه‌نی هه‌موو بایه‌خ و ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاترن.
بۆیه له‌م بۆنه‌دا بانگی هه‌موو لایه‌ك و لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین، له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ڕێكخراوه ناوخۆیی و بیانییه‌كان، بۆ زیاتر ئاوڕدانه‌وه له توێژی لاوان و بایه‌خدان به‌كێشه و گرفت و خواسته‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستن و ڕێكخستنی تواناكان له‌م بواره‌دا.
له‌كۆتاییشدا وێڕای پیرۆزبایی له‌لاوان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا، هیوادارین ئه‌م یاده هانده‌ر و پاڵنه‌ری كار و خزمه‌تی زیاترمان بێ بۆ لاوان بهههردووك ره‌گه‌زه‌كه‌ی، له‌هه‌مانكاتدا هانی لاوان بدات بۆ بره‌ودان بهكارامهییهكانی ژیانیان و به هیواوه له‌ئاینده‌ی خۆیان بڕوانن. به‌وهیوایه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆی قه‌یرانه‌كان كۆتاییان پێ بێ كه‌بونه‌ته بارێكی قورس به‌سه‌رشانی لاوان و ناچاری كردون كهڕێگای هات و نه‌هاتی كۆچكردن بگرن و ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه ببنه‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی لاوان
11-8-2021
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.