Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:40

لە پارێزگای ئەنبار ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستپێکرد

کوردستان TV
100%

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەست پێ کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی سوپا، دژەتیرۆر و بەرپەرچدانەوەی خێرا پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە بیابانەکانی قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەست پێ کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینکراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پاکسازیکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبارە.

وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.