تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی دۆخی كۆرۆنا لە پارێزگاكه دەدات و ڕایدەگەیەنێت: تووشبوون بە کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوونە.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی بڵاویكردهوه: بەپێی ئامارەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەی تووشبووان بەپێی هەفتانە و ڕێژەیی تووشبوون بۆ ( 25% )ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بە وتەی پزیشکان و پسپۆڕانی چارەسەرکارانی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی.
تهندروستی سلێمانی راشیدهگهێنێت: پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاری تەواویان هەبێت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و بە پێویستییەکی سەرەکی دابنێن لەکاتی ئاخاوتن و جوڵە و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی ڕۆژانەیان.
ڕێنماییەكانی بهرێوهبهرایهتییهكه تایبەت بە خۆپارێزی لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا:
1- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک.
2- دەستشتنی بەردەوام لەکاتی بەرکەوتنی دەستت بە ئامێر و کەرەستەکان.
3- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی یەکتر.
4- بەکارهێنانی (تعقیم) جێڵی پاککەرەوە.
5- هەوڵبدە دووری نێوانتان لەگەڵ کەسی بەرامبەر (2) مەتر بێت.
6-بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرەی لەئیستادا بەردەستن.
تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.