له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له سعوودییه، 207 كه‌س ده‌ستگیركران كه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی وهزارهتهكانیشیان له‌نێودایه.
ده‌ستەی چاودێریی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی لە سعوودیه رایگه‌یاند کە له رێككه‌وتی 11ی تهمووز بۆ نۆی ئابی 2021، 878 دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سزا و دیسپلینیان ده‌ستی پێ كردووه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌ركه‌كان له دامه‌زراوه گشتییه‌كان، ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل.
له‌و میانه‌یه‌دا، 207 كه‌س ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، ناوخۆ، داد، ته‌ندروستیی، په‌روه‌رده و بازرگانیی كاریان كردووه.
لە مانگی ئاداری 2018دا، شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌دواداچوونه كارگێڕییه‌كان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بەگەندەڵی لە داواکاری گشتیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.