Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 19:56

لە راپەرین هێڵێکی ستراتیژی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 9 ى 8 ى 2021 ، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی  لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە بەكر بایز قایمقامی پشدەرو حوسێن ئەحمەد قایمقامی رانی یە. لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین سوپاسی وەزیری كارەبای كرد بۆ ئەو كاروپرۆژانەی كە لەناوچەكەیاندا جێبەجێ دەكرێت و رۆڵی لەباشبوونی رەوشی كارەبای تەواوی دەڤەرەكە هەیە بەتایبەتی :
1-  راكێشانی هێڵێكی 132 كەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرز بەدرێژایی 105 كیلۆمەتر لە بازیانەوە بۆ رانیە.
2-  دەست پێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لەدەڤەرەكە كە سەرەتا لەناو سەنتەری قەزای رانیەوە دەست پێ دەكات.
* ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە قەڵادزێ.
3- دابینكردنی ملیارێك و 875 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی 13 پرۆژەی دابەشكردنی كارەبا بۆ راكێشانی فیدەری كارەبا بۆ چەند گوندو چارەسەركردنی بارزۆری بۆ چەند گەڕەكێك لەتەواویی سنووری دەڤەری راپەرین. 
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین چەند داواكاریی و پێشنیارێكی خستە بەردەم وەزیری كارەبا. 

راشیده‌گه‌یه‌نن: وەزیری كارەبا وێڕای ئەوەی جەختی لەسەر گرنگی داهاتی كارەبا كردەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كارەبا، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ هاوكاریی كردن و پاڵپشتیكردنی پرۆژەكانی دەڤەری ئیدارەی راپەڕین.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.