Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 18:38

ئەمریکا.. ئەو ئاگرەی کالیفۆرنیای گرتووەتەوە وەک دووەم گەورەترین ئاگر لە مێژووی ویلایەتەکە تۆمارکرا

کوردستان TV
100%


ئەو ئاگرەی سێ هەفتەیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا بەردەوامە و ناوی ''دیکسی'' لێنراوە، وەک دووەم گەورەترین ئاگر لە مێژووی ویلایەتەکەدا تۆمارکرا کە بەهۆیەوە 187 هەزار هێکتار زەوی زیانی بەرکەوتووە.

ئاگری ''دیکسی'' کە هێشتا کاریگەری لەسەر باکووری خۆرئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا هەیە، نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبردنی دارستانەکان و پاراستنیان لە ئاگر لە کالیفۆرنیا (Cal Fire)، ئاگری دیکسی کە سێ هەفتەیە درێژەی هەیە، دووەم گەورەترین ئاگرە لە مێژووی ویلایەتەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە 187 هەزار هێکتار زەوی لە ناوچەکە بەتەواوی سووتاوە و ناوچەی مێژوویی گرینڤیڵ بووەتە خۆڵەمێش و ژمارەیەکی زۆر بینا سووتاون.

بەهۆی ئاگرەکەوە ناوچەی گرینڤیڵ-ی مێژوویی باکووری خۆرئاوای ویلایەتەکە کە نزیکەی دوو هەزار کەس تیایدا نیشەجێن بەتەواوی سووتاوە، هەروەها زیاتر لە 180 بینا سووتاون.

ناوەندی ئاگری نێوان دامەزراوە نیشتمانییەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 37 هەزار ئاگر لەسەرانسەری وڵاتدا کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی سووتاوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.