Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:38

له‌ باشووری که‌رکوک چه‌کدارانی داعش کرێکارێک سه‌ر ده‌بڕن

کوردستان TV
100%


 هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 9 ى 8 ى 2021 ،  له‌ گوندی خازر له‌ شاره‌دێی زاب  له‌باشووری كه‌ركوك ، ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كداری داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند كرێكارێك له‌و كاته‌ی كه‌  به‌حه‌فاره‌كه‌یان  خه‌ریكی خه‌نده‌ق لێدان بوونه‌ .
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایده‌گه‌ێنێت: داعش یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كانی سه‌ر بڕیوه‌ له‌و كاته‌ی خه‌ریكی خه‌نده‌ق لێدان بووه‌ به‌ حه‌فاره‌كه‌یه‌وه‌ ، دواتریش حه‌فاره‌كه‌یان سوتاندووه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری راشیگه‌یاند:  له‌ ئێستادا ، سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی دیكه‌ كه‌ له‌و شوێنه‌دا  له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابوون ، ئازاد كراون.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.