Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:48

کفری.. قیرتاوکردنی رێگای ژمارەیەک گوندی سەر بەناحیەی سەرقەڵا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%


بە فەرمانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن قیرتاوکردنی رێگای ژمارەیەک لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی سەرقەڵای شاری کفری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەو وەزیری ئاوەدانکردنەوەش جەخت دەکاتەوە، ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان درێغی ناکەین.
 رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 8 ى 8 ى 2021، لەمیانی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی سنوری گەرمیان بەشێوەیەکی مەیدانی، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە یاوەری بریکارانی وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەت لەگەڵ دانیشتوان و خەڵکی گوندەکانی (کانی ماران، سێ خران، توکن، عەزیزقادر) کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەزارەت لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وتیشی: "هەمو پشتیوانی و هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژە بەباشترین شێوەو بەزوترین کات تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە".
وتی:"ئەمە ئەرکی سەرشانی حکومەت و ئێمەیە ئەم پڕۆژەیەتان بۆ جێبەجێ بکات، ئێستا خۆشبەختانە حکومەت ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتوەو لەگەڵ باشبونی بارودۆخی دارایی قۆناغ بەقۆناغ داواکارییەکانتان جێبەجێ دەکەین، ئەوەی پێشتر نەتوانراوە بکرێت لەمەودوا بۆتان بکەین و ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان درێغی ناکەین".
ھاوکات جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند؛ بەناوی گەرمیان و ئیدارەی ناوچەکەوە دەستخۆشی لە کاک داناو ستافی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەکەین، لەم بارودۆخەو بێ بودجەییەدا ئەوەی کاک دانا لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کردویەتی کارێکی زۆر گەورەیە، خزمەتێکی زۆر باشە بە گەرمیانییەکان. ئەو پارەیەی بۆ ئەم پڕۆژانە تەرخانکراوە ھەموی لەم سنورە خەرج کردوەو نەیھێشتوە بگەرێتەوە ھەموی لە پڕۆژەکاندا خەرج کردوە. ئێمەش پشتیوانی و پشتگیریان دەکەین.
لای خۆشیانەوە دانیشتوانی ئەو گوندانە سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو تیمی وەزارەت و حکومەتیان کرد، کە بەڵێنەکەیان بردەسەر و ئاوڕیان لە خزمەتکردنی ناوچەکانیان داوەتەوە.
ئەم پڕۆژەیە نزیکەی 10کم قیرتاوکردنی رێگای ئەو گوندانە لەخۆدەگرێت، کە لەڕوی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی سەرقەڵای قەزای کفرییەو نزیکەی 30کم لە شاری کەلارەوە دورە، کە بەشێوەی گۆڕانکاری لەسەر بودجەی پڕۆژەی دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (کەلار-کفری)یە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.