پارێزگای ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخی فرۆشتنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بەتەنکەر لەگەڕەکەکان و زانینی سەرچاوەی ئاوەکە و شێوازی دابینکردنەکەی و رێگەگرتن لەو کەسانەی قۆرخکاری لەنرخی دابینکردنی ئاوی ماڵان دەکەن، لە درێژەی بەدواداچوونەکان بەسەرپەرشتی قائیمقامى ناوهند، لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەتی ناوهندى ھەولێر، بەھۆی قۆرخکاری لەنرخ دەست بەسەر 8 تانکەری ئاو داگیرا .
ڕاشیگهیاند: ئەم ھەڵمەتە لەسەر ڕاسپارده و فەرمانی پارێزگاری هەولێر بەردەوام دەبێ و هەرکەس و لایەنێك پابەند نەبێ و قورخكارى لهنرخى فرۆشتنى ئاوبكات، رێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.