له پێشبڕكێكانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ، ڕاكه‌ری نۆروێژی یاكۆب ئینگبریگ تیسن پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی ڕاكردنی هه‌زاروپێنجسه‌د مه‌تری پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
ئینگبریگ تیسنی ته‌مه‌ن20 ساڵ درێژی پێشبڕكێكهی به‌كاتی سێ خولهك و 28 چركه‌و سیی و دوو له سه‌دای چركه‌یه‌ك بڕی و پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی بۆ تیمۆتی شێریۆتی كینی جێهێشت.
پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه به‌شی جۆش كیێری بریتانی، له پێشبڕكێی ڕاكردنی ده هه‌زار مه‌تری خانمانیشدا، كچه ڕاكه‌ری هۆڵه‌ندی، سیفان حه‌سه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به كاتی29 خولهك و په‌نجاوپێنج چركه‌و 32 له سه‌دای چركه‌یه‌ك برده‌وه كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م میدالیای كچه ڕاكهرهكه بوو له ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ، كالكیدان جیزاهینی به‌حره‌ینی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت و لیتیسێن بێتگیدی ئهسیوپیش پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.