حیزبی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه كه ته‌رمی مو‌سا باباخانی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبه‌كه له هۆتێلێك به ناوی گوڵی سلێمانییه له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه.
حیزبی دیموكرات له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: مو‌سا باباخانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن دوو كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئێران له رێگای شاری هه‌ولێر رفێندراوه و له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌شی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به ڕوونی دیاره.
مو‌سا باباخانی ته‌مه‌ن 39 ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان بووه و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكرات بووه و له دوایین كۆنگره‌ی ئه‌م حیزبه وه‌كوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرابوو.
دوای رووداوه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناو هوتێلێك بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ، ده‌ركه‌وت كه‌سی كوژراو هاووڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵات به ناوی مو‌سا بابه خانییه‌و لێكۆلینه‌وه له تاوانه‌كه ده‌ستی پێكردوه‌و دوای ته‌واوبوونی لێكۆلینه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یندرێت.
ژێده‌ر/ رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.