سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ئاشكرایكرد له ئهنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای سەڵاحەددین، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان شاری تکریت و قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، بەریەک کەوتوون و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەھۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن و لە نێویاندا ئافرەتێک و منداڵێک ھەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا ھۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام پۆلیسی ھاتوچۆ لێکۆڵینەوەی لەو بارەیەوە دەست پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.