گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، بەپێی ئاماری حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لە ھەرێمی کوردستان، ھەزار و920 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و، بەو ھۆیەوە 273 کەس گیانی لە دەست داوە و، 3ھەزار و394 بریندار بوون.
ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر 469 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە و لە سلێمانی 612 رووداو ڕوویانداوە و، لە پارێزگای دھۆک 435 رووداوی ھاتووچۆ روویان داوە و، لە سۆران 99 رووداوی ھاتووچۆ و لە گەرمیان 150 رووداو و لە راپەرین 112 رووداو و، لە ھەڵەبجەش 43 رووداو، کە کۆی گشتی ھەزار و920 رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە.
گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان، راشیدهگهێنێت، لە ئاکامی ئەو رووداوانە 273کەس گیانی لە دەستداوە و، 3ھەزار و394کەسیش برینداربوون، کە لەوانەی گیانیان لە دەستداوە، 47کەسیان لە رەگەزی مێن و226کەسیش رەگەزی نێرن، کە کۆی گشتی 273گیان لە دەستدان و ئەوانەی برینداریش بوون، 762 کەس لە رەگەزی مێ و 2ھەزار632کەسیش لە رەگەزی نێرن، کە کۆی گشتی ئەوانەش 3ھەزار و394کەسن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.