پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 2021/8/5 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران و به‌شدارى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌ركۆمارى ئێران‌دا كرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سهركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدار بوون كه له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.