نوێنەری وەزارەتی کارەبا لە ۆرکشۆپی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگهیاند: وهزارهتی كارهبا بهرههمهێنانی كارهبا به سووتهمهنی كهم دهكاتهوه.
ڕاشیگهیاندووه: ئەرک و رۆڵی وەزارەتی کارەبا لە پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ وەزارەتی کارەبا لە چوارچێوەی ئەم پلانە نیشتمانییە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، لە پێناو پاراستنی ژینگە، بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوتەمەنی کەم دەکاتەوە و هەوڵ دەدات بە زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا، ئاستی ھۆشیاری ھاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی کارەبا بەرز بکاتەوە.
وەزارەتی کارەبا هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی گازی سروشتی و وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێکردووە. وەزارەتی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەک و بەرێوەبەرایەتیی راگەیاندنەوە، ھەنگاوی گرنگی بەرەو ئابوورییانە بەکارھێنانی کارەبا و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ھاووڵاتیانی ناوە، کە بەم شێوەیە رۆڵ و ئەرکی خۆی لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ لە بواری پسپۆرییەکەی جێبەجێ دەکات.
نوێنەری وەزارەتی کارەبا لە ورکشۆپی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021 - 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.