ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى تازه‌ی كۆمارى ئیسلامیى ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ـ دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووارى ئێران به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ تاران، بڕیار وایه سبه‌ى هه‌ینى 2021/8/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌یشتبووه تاران كه له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.