Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

له‌ زیادکردنێکی ئاشکرادا ئۆتۆمبێلێکی سلێمان هه‌ڵشۆیى فرۆشرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لەژێر سەرپەرشتی لیژنەیەک کە پێکهێنرابوو لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بە ئەمادەبوونی لێکۆلەری دادوەری (مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئیبراهیم) و شارەزا (پارێزە/ هاوکار هه‌مزە) و (نقیب/ ڕێبوار خالید) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر  یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی سلێمان هەڵشۆیى لە جۆری (لیکزس/کۆڕۆ) ژمارە کاتی، مۆدێل 2021، ڕەنگی ڕەش، فرۆشرا.

له‌ باره‌ی نرخه‌كه‌شییه‌وه‌ پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه‌: ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ 124,600 دۆلار فرۆشرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.