Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:37

لە 48 کاتژمێری رابردوودا 13 تاوەری کارەبا لە عێراق تەقێنراونەتەوە

کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بڵاویكرده‌وه‌:  له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، رێكخراوی تیرۆرستی داعش 13 تاوه‌ری له‌ پارێزگاكانی  سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و موسڵی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت:  شەڕی بەئامانجگرتنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە فراوانبوندایە،  چه‌كدارانی داعش، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا بەشێوەیەکی بەرنامە دارێژراو ، 13 هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا تەقاندووه‌ته‌وه‌ و زیانێكی زۆریان له‌ ناوچه‌كه‌ داوه‌ و هاووڵاتییانی بێ كاره‌با كردووه‌.
 راشیده‌گه‌یه‌نن ، شەوی رابردوو تا به‌ره‌به‌یان،  بۆری غازی کەرکوک- قیارە کراوەتە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج تاوەری کارەبا کوژاوەتەوە.

هاوكات، ئه‌ندازیار ئازاد بندیان ، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای قه‌زای مه‌خمور تایبه‌ت به‌  ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:  كاتژمێر 3 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ، تیرۆرستانی داعش 3 تاوه‌ری گه‌وره‌ی كاره‌بای نیشتیمانیان  له‌گوندی كه‌ندار  له‌ قه‌زای مه‌خمور ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ ئێستادا دانیشتوانی سنوری قه‌زای مه‌خمور بێ كاره‌با بوونه‌ و تیمه‌كانی كاره‌با له‌ فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای مه‌خمور له‌ شوێنی تاوه‌ره‌كانن  بۆ چاككردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان .

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.