Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:35

هاتووچۆی هەولێر: کاسبکارێک لەکاتی شۆفێریدا خەوی لێدەکەوێت و ئۆتۆمبیلەکەی وەردەگەڕێت

کوردستان TV
100%


 
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: كاتژمێر 6:30 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 5 ى 8 ى 2021 ،  لەسەر ڕێگای هەولێر _خەبات ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێتی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی ،کۆنتڕۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا، سوپاس بۆخوا لە دەرەنجامی ڕوداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتەوە.
 
هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: کاتێک لێکۆلینەوە لەگەڵ شوفێرەکە کرا کە کاسبکارێک بوو، ڕاشیگەیاند کەوا لەبەر هیلاکی لەکاتی لێخوڕین خەوی لێکەوتووە و ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنتڕۆلی نەماوه‌. 
 
هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران و ڕایدەگەیەنێت، نوستن و وەرگرتنی پشوو لەو کاتانە باشە کە لە پشتی ستێرن نیت و شوفێری ناکەیت. 
 
 له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: تکا لە هەموو شوفێران دەکەین کەوا بۆ تووشنەبوون بە ڕوداوی هاوشێوە، بۆ هەمیشە لەو کاتانە شۆفێری بکەن کە جەستەیان شەکەت نییە و خەویان نایەت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.