Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 05:00

پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (کەمال زوبێر حارس بلەیی بەرۆژی) کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

پێشمەرگەی فیداكاری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتی دەڤەری بارزان (كەمال زوبێر حارس بلەیی-بەرۆژی) بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ كەمال زوبێر حارس بلەیی  بەڕۆژی، پێشمەرگەی ماندونه‌ناسی گەلەكەمان و كەسایەتی دەڤەری بارزان، دوای ململانێكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد، تەرمی خوالێخۆشبوو لە گۆڕستانی شارۆچكەی بلێ سەر بە دەڤەری بارزان بە خاك سپێردرا.
 
شایه‌نی باسه‌ خوالێخۆشبوو  (كەمال زوبێر حارس  بلەیی بەرۆژی) لە تەمەنی لاویەتیدا بوویتە پێشمەرگەی شۆرشی مەزنی ئەیلوول و یەكێك بووە لە پاسەوانەكانی بارزانیی نەمر، دواتر ئاوارەی ئێران بووە و لە سەردەمی شۆڕشی گوڵان وەك پێشمەرگەیەك  لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی لە بادینان بووە بەشداری لە ڕاپەرینی مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 كردووە.

هه‌روه‌ها هەموو تەمەنی ئەو تێكۆشەرە پڕ بووە لە خەبات و تێكۆشان، كەسێكی خۆشەویست بووە لای هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكان و كەسایەتێكی دیار دەڤەری بارزان بوو.

هەموو هیوایەتی بە پێشمەرگایەتی خزمەت كردن بە ڕێبازی بارزانیی نەمر بووە، لە بەر خەباتی دەیان ساڵانەی پێشمەرگایەتی  تووشی نەخۆشی ببوو و بە ئەو نەخۆشیەوە  كۆچی دوایی كرد .

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكەین، جێگای  كۆچكردوو بەهشتی بەڕین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

 

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.