عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌یامی پیرۆزباییی به‌ڕێزتانمان بۆ یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشت به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه، به ناوی خۆمان و هاوڕێیانم له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاس و پێزانیتان ده‌كه‌ین.
ده‌قی سوپاسنامهكه:
"به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌یامی پیرۆزباییی به‌ڕێزتانمان بۆ یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشت به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه، به ناوی خۆمان و هاوڕێیانم له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاس و پێزانیتان ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌م یاده هۆكاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانمان و یه‌كڕیزیی زیاتری لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت، له عێراق و هاوكاتیش به خوێندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و ده‌رفه‌ته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ پێشخستنی چاكسازیی گشتگیر له ناوخۆی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی نیشتمانی له ناوخۆدا به‌هێز بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه داكۆكی له ماف و ده‌ستكه‌وته سیاسی و یاسایی و دارایییه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌دا بكه‌ین.
جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، هاوخه‌باتی و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاونیشتمانیان".
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 27ی ته‌مووزی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.