به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای به‌دواداچوون و هه‌بوونی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، له به‌رواری 31/7/2021 ، له ناوشاری هه‌ولێر توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر 26 هه‌زار و 32 شیت حه‌بی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ 7 هه‌زار و 190 دانه ده‌رزی جۆراوجۆر كه به‌شێكیان هۆشبه‌رن.
ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌روه‌ها پێنج تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه‌ی حه‌ب و ده‌رزییه‌كان قۆڵبه‌ستكراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له رێكه‌وتی 2ی8ی2021 له لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان توانرا له شارۆچكه‌ی خه‌لیفان ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 9 هه‌زار و 384 قوت‌و حه‌بی بێهۆشكه‌ر و قاچاغ‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه له ڕێگه‌ی ئه‌كاونتێكی فه‌یكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك حه‌به‌كانی ساغ كردووه‌ته‌وه و پاش ده‌ستگیركردنیشی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری تری حه‌ب دا بگیرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 25 له یاسا هۆشبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.