Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:02

بریکاری وەزارەتی کارەبا: قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا ده‌توانرێت بکرێته‌ 12 قیست

کوردستان TV
100%

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگه‌یاند: لە کابینەی نۆیەمدا 1200 تا 1300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە.
راشیده‌گه‌ێنێت:رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700  ملیۆن هاوبەش.

 له‌ باره‌ی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە کوژانەوەی پێوەری زیرەک ، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌ێنێت:
- ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە.
- ئەگەر هاوبەشی کارەبا، بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خوکەک بوو.
- ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبووە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پێی بدات، راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پرۆژەی پێوەری زیرەک هێشتا تەواو نەبوو و دەتوانێ کۆتایی بە فیڕۆدانی کارەبا بێنێت کە %40 کارەبای هەرێم لە رێگای گواستنەوەوە بە فیڕۆ دەچێت.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا ده‌شڵێت: بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە. پێشنیارێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە.
 له‌ كۆتاییدا ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت:  ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە کرێی کارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست.
 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.