بڕیارە ههفتەی داھاتوو پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین لە شاری دھۆک تەواو بکرێت و بە ڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش رایدهگهێنێت، ئۆڤەرپاسی سەفین بە شێوازێکی ستاندەر دروست کراوە و کاریگەریی لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت.
ئەندازیار نەمر حوسامەدین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین، رایدهگهێنێت: پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین لەسەر جادەی سەرەکیی بارزان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بڕیارە حەفتەی داھاتوو بەتەواوەتی ھەموو قۆناغەکانی پڕۆژەکە کۆتایییان بێت و بە ڕووی ھاووڵاتییانی شاری دھۆکدا بکرێتەوە، پڕۆژەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە و لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵییەوە درووست کراوە.
دهشڵێت: پڕۆژەی ئۆڤەر پاسی سەفین دوای تەواوبوونی کاریگەرییەکی ئێکجار زۆری لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت لە شاری دھۆک، لەبەر ئەوەی شەقامی بارزانی، گەورەترین شەقامی سەنتەری شاری دھۆکە و ڕێگایەکی نێودەوڵەتییشە، بە کردنەوەی ئۆڤەر پاسی سەفین ئاسانکاری دەکرێت لە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ئەو ئاستەنگانەی پێشتر نامێنن.
پڕۆژەی ئۆڤەر پاسی سەفین یەکێکە لەو پێنج پڕۆژانەی لە شەقامی بارزان جێبەجێ دەکرێن لەلایەن کاڤین گرووپەوە کە لە ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و جادەی کەمەربەندی پێک ھاتوون و جگە لەوەی ئاسانکاریی زۆر دەکرێت لە کەرتی ھاتوچۆی دھۆک، دیمەنێکی جوانیشی بە شەقامەکانی شارەکە بەخشیوە.
ههفتەی داھاتوو ئۆڤەرپاسی سەفین لە دھۆک دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.