له راگه‌یاندراوێكدا، ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2 ى 8 ى 2021 سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئێستای كاره‌با و وه‌به‌رهێنان و خه‌رجییه‌كان و زێده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با رایگه‌یاند: رۆژانه 14 بۆ 15 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتییان ده‌درێت .
راشیدهگهێنێت: وه‌زاره‌تی كاره‌با ، 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا نزیکەی 5000 مێگاواتە.
ئومێد ئه‌حمه‌د راشیدهگهێنێت: خەرجیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە و قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: پێوەری زیرەک، زێدەڕۆیی سەر کارەبا چارەسەر دەکات و هیچ هاوبەشێکی کارەبا ناتوانێت دەستکاریی پێوەری زیرەک بکات و بە پێی پێوەرەکە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: یەکێك لە هۆکارەکانی بەرزی خواست لەسەر کارەبا لە هەرێم ئەوەیە کە ئەو ئامێرانەی بۆ کوردستان هاوردە دەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەر نابن و، کارەبایەکی زۆری بۆ کارپێکردنیان پێویستە.
له كۆتاییدا رایدهگهێنێت: پێویستە ئەو ئامێرە کارەباییانە هاوردە بکرێن کە کارەبایەکی کەم بەکار دێنن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.