وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا رایگهیاند: پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا(٤٢٦٢) 4 هەزار و262 مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە.
ڕاشیگهیاندووه: لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە.
ئاماژهی بهوهشكردووه: سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەین لەتەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتمان.
ههروهها ڕایگهیاندووه: بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەین داواکارین رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید ١٩ و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.