له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 1 ى 8 ى 2021 ، كه‌مال ئه‌تروشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد و له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با كۆبوویه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.
هه‌روه‌ها باس له راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لەپارێزگای دهۆک كرا، كە توانای 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و لە رووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: بڕیارە هیچ جۆرە گازێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەفیڕۆ نەچێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا و بوارەکانی پێویستی دیکە سوودیان لێ وەربگیرێت.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: کۆمپانیای ئەگریکۆ لە کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان سوودی لەم گازە سروشتی یە وەرگرتووە و 165 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.