لە ئێران 366 کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 90 هه‌زار و 996 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پەتای کۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 32 هەزار و 511 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەوانەش سێ هه‌زار و 483 تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵات‌دا گەیشتووەتە، سێ ملیۆن و 903 هەزار و 519 کەس، 366 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 90 هه‌زار و 996 كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و 539 کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان و تا ئێستا، سێ ملیۆن و 385 هه‌زار و 195 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تا ئەمڕۆ به تێكڕایی 25 ملیۆن و 978 هه‌زار و 623 پشكنین ئه‌نجامدراون.
لە ئێران تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ نۆ ملیۆن و 925 هه‌زار و 603 كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ دوو ملیۆن و 741 هه‌زار و 979 كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له 19ی شوباتی 2020 له شاری قوم تۆمار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.