لە ھەولێر 12 یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیاری و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داخران.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لێژنەکانی پشکنین وچاودێری قایمقامییەتی ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، بەھۆی پابەندنەبوون بەبڕیار و ریکارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر و جێبەجێنەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، لە ھەولێر 12 یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە بەھۆی پابەندنەبوون و سەپێچی لە بڕیارەکان داخران و رێکاری یاسایش لە بەرامبەر خاوەنەکانیاندا دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر، ئەم ھەڵمەتەی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری قایمقامییەتی ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار، بەردەوامە و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتییان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی و بریار و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.