بزانه زۆرترین مووچه چه‌نده..
ماڵپه‌ڕی "بیزنس ئینسایدر" لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووكی بڵاوكرده‌وه.
جێگری سه‌رۆكی فه‌یسبووك بۆ كاری جیهانی و گه‌یاندن ، كه گه‌ورترین پۆسته له كۆمپانیای فیسبووك ،كۆی مووچه‌ی ساڵانه ته‌نیا 655 هه‌زارو 500 دۆلاره.
یه‌كێكی تری كه، بڕی موچه‌كه‌ی زۆره به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ییه، له فیسبووك تێكرای مووچه‌ی ساڵانه‌ی ته‌نیا 345 هه‌زارو 221 دۆلاره.
دیزاینه‌ری كۆمپانیای فیسبووك به‌رزترین مووچه‌ی له نێوان 105 هه‌زار دۆلار و 199هه‌زار و 355 دۆلاره وه ئه‌ندازیاری رووبه‌روو 224 هه‌زار دۆلاره ، وه به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م هێنه‌ر مووچه‌ی ساڵانه‌ی، له نێوان 110 هه‌زار دۆلار تا 240 هه‌زار دۆلاره.
مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی ئاگادارییه‌كان له‌نێوان 110هه‌زار دۆلار، 659 دۆلار تا 216 هه‌زارو 331 دۆلاره .مووچه‌ی ئه‌ندازیاری ریزبه‌ندی كردن مووچه‌ی ساڵانه‌ی به 110 هه‌زاردۆلار ده‌ست پێده‌كات تا به 280 هه‌زار دۆلار كۆتایی دێت.
مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی ستراتیژ له نێوان 115 هه‌زار دۆلار تا 180 هه‌زار دۆلار ده‌بێت و دانه‌ری ئاگادارییه‌كان له نێوان 186 هه‌زار دۆلار تا 376 هه‌زار دۆلار ده‌بێت ، به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه سیاسییه‌كان 150 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت ، مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی داهێنه‌ری هونه‌ری له 112 هه‌زار دۆلار تا 117 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
موچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی شیكردنه‌وه‌ی كاره‌كان له‌نێوان 130 هه‌زار دۆلار تا 201 هه‌زار و 343 دۆلار ده‌بێت ، كه‌چی مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌ری رووداو چالاكییه‌كان 143 هه‌زار و 343 دۆلاره.
ئا- كامران
ژێده‌ر- العربی الجدید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.