له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاينده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا کـاتـۆ سـەعـدوڵـلا ـ چـاودێری سـیاسـی رایگه‌یاند
گه‌ری چواره‌می نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ، دوای گه‌یشتنی شانده‌كه پاش چه‌ند كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان شاندی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێده‌كات ، مسته‌فا كازمی هه‌وڵ ده‌دات قه‌ناعه‌ت به گروپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراق بكات به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له خاكی عێراق ده‌كشێته‌وه .
به‌پێی گوته‌ی كاتۆ سه‌عدولڵا ، ئه‌مه‌ریكا هیچ قسه‌یه‌ك ناكات به‌وه‌ی له خاكی عێراق بكشێنێته‌وه. ئه‌وجاره‌ش له گه‌ره‌دا به شێوازێكی باش پێشوازی له شاندی عێراق نه‌گیرا ، چونكه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت كازمی پشت به ئه‌مه‌ریكا و ئێران ببه‌ستێت له یه‌ك كاتدا . وه‌زعی عێراق له رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه ، زۆر خراپه هه‌روه‌ها له رووی مافی مرۆڤ ، ئه‌وانه خاڵی گرنگن كه ئه‌مه‌ریكا له‌و گه‌ڕه‌ی له گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتۆی ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا له‌و گه‌ره‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن . ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌و كات ده‌كشێته‌وه كه حكومه‌تێكی به‌هێز له عێراق بوونی هه‌بێت . ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت كورد و سوننه له گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیین .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.