Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:55

له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین داعش په‌لاماری پۆلیسی نه‌وت ده‌دات

کوردستان TV
100%


میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری پۆلیسی نه‌وتیان داوه‌ له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین .
لیوا قه‌ندیل محه‌مه‌د جبووری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین به‌ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی هێزه‌كانی پۆلیسیان له‌ كێلگه‌ی عه‌جیل له‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌ داوه‌.
راشیگه‌یاندووه‌: شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانی داعش و پۆلیس روویداوه‌ و ماوه‌ی نیو كاتژمێری خه‌یاندووه‌ و دواتر تیرۆرستان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی عێراق باسی له‌ وه‌ش كردووه‌: له‌و هێرشه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس، زیانی گیانی نه‌بووه‌ .

 

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.