ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی 7ی 2021 بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
له راگهیاندراوێكدا ئهنجومهنی باڵای ئابووری ههرێمی كوردستان، بڵاویكردهوه، سبهی دووشهمه دهست بهدابهشكردنی مووچه دهكرێت.
رایدهگهیهنن: كۆبوونهوهی ئهمرۆ، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بوو لەبارەی بارودۆخی ئابوری ، كه تێیدا بریاڕدرا: لهم مانگهوه مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان بەتەواوەتی تەمویل بكرێت و ھیچ بڕە پارەیەكی لێ كەمنەكرێتەوە.
ئەم بڕیارەی حكومەتی ھەرێم، پاش ئەوە دێت كە حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بڕە پارەیەك كە ٢٠٠ ملیارە وەك سلفەی دارایی بۆ ھەرێم دەنێرێت، ھەروەھا رێكخستنەوە و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھەرێمیش ھۆكار بوو بۆ تەمویل كردنی تەواوەتی مووچە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.