وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند به‌له‌مێك كه 45 كه‌سی له‌نێو دابووه به دووری 161 میل له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش له پارێزگای ئانتاڵیا ژێرئاو كه‌وتووه و كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ی رابردوو به‌له‌مێك كه 45 كه‌سی له‌نێو دابووه به دووری 161 میل له باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش و 60میل له باشووری دوورگه‌ی كهرپه بووه كه خه‌ریك بووه ژێر ئاو بكه‌وێت زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ به‌له‌می چارۆكه‌داری جه‌نگییان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ده‌ست كراوه به كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن.
ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته سنووری گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی توركیا وه‌ك "گۆڕه‌پانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن" ده‌ستنیشان كراوه، ده‌ریاوانان له‌مه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه بۆ كه‌رتی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ته‌رخان كراون.
دوو كه‌شتییه چارۆكه‌داره جه‌نگییه‌كه‌ی هێزه ده‌ریایییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌كی ده‌ریایی وێرای ناله‌باری كه‌شوهه‌وایش، به‌رده‌وامن له كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.