Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:40

فوئاد حوسێن: حکومه‌تی عێراق داوای له‌ ئێران کردووه‌ هێرشکردنه‌ فڕۆکه‌خانه‌و نێرده‌ دیبلوماتییه‌کان رابگرێت

کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حوره‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێشتا عێراق پێویستی به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق داوای له‌ ئێران كردووه‌ هێرشكردنه‌ فڕۆكه‌خانه‌و نێره‌ دیبلوماتییه‌كان له‌ عێراق رابگرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ چیدیكه‌ پێویستی به‌هێزی سه‌ربازی شه‌ركه‌ڕی ئه‌مریكا نییه‌و ئه‌مریكییه‌كانیش له‌مه‌ تێگه‌یشتوون.

فوئاد حوسێن ده‌شڵێت:  حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌مانكاتدا به‌ ئه‌مریكییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ عێراق پێویستی به‌ گه‌شه‌پێدانی سه‌ربازی و دۆخی سه‌ربازی و مه‌شق كردنه‌،هه‌روه‌ها پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌بواری هه‌واڵگری سه‌ربازی و هێزی ئاسمانی هاوكاری بكرێت.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.