بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایدهگهێنێت، لهگشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر چهند لیژنهیهكی تایبهتیان پێكهێناوه، بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان بۆ دڵنیابوون لە کردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە رووی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربان.
ئیسماعیل مینە خان، بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر رایگهیاند: به ههماههنگهی لهگهڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان ئامادهكاری بۆ پێشوازیكردنی گهشتیاران كراوه و رهوچاوی بهرزبوونهوهی ژمارهی گهشتیارنیش كراوه، لهبهر ئهوهی لە پارێزگای ھەولێر 40 ههزار تەختی نووستن ھەیە و زیاتر لە 3 ههزار کەپری گەشتیاری لە سنووری قەزا و ناحییەکانی پارێزگای ههولێر ھەیە، بۆیه ئهم خاڵانه جێبهجێدهدهكهین:
1. لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە پێداویستی گەشتیاران لە بازگەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆیان.
2. دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکانمان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربین بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێك یان گیروگرفتێك.
3. دابینکردنی تەواوی خزمهتگوزاری پێویست لەبازگەکان بۆ گەشتیاران.
4. بەڕێوەبەرایەتیەکانمان لە بنکە گەشتیارییەکان لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، تابلۆی رێنیشاندەریان داناوه، ناونیشانی شوێنە گەشتیارییەکان و تابلۆی رێنمایی تێدایه.
5. دانانی تیمی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا و تیمی مەلەوانی (غواص) لە شوێنە گەشتیارییەکان بەھاوکاری بەرگری شارستانی و تەندروستی لە قەزاکان.
6. لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج لێژنە پێکهاتووە بۆ بەدواداچوون لە رەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بە هاوکاری قایٔیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و کۆمەڵەی میوانخانەکان و چێشتخانەکانی کوردستان/لقی هەولێر. هەروەها کار کراوە بۆ کردنەوەی گشت ریستۆرانتەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز. بەپێچەوانەوە ئەوەی پابەند نەبێت بەشێوەیی یاسایی سزا دەدەرێت.
7. لیژنەی تایبەت پێکهاتووە بە مەبەستی چاودێریکردنی نرخ لە شوێن و بنکە گەشتیارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.