Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:43

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری سه‌در ده‌کات

ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێداویستیه‌كی پزیشكی نیشاندا
نێچیرڤان بارزانی
کوردستان TV
100%

دوای كرده‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازارێكی میللی گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا كه‌ به‌ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریسته‌ی كردو له‌ په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سو كاری قوربانیانی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ ده‌ربڕی.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌ 

زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌مڕۆ به‌ بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له‌ به‌غدا کرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی‌ که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به‌ هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان بداته‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له‌ برینداران ئاماده‌ و کراوه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢١/٧/١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.