Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:43

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ک بڕیاری نوێی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 19 - 7 - 2021 ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بریار و رێنمایی نوێی له‌باره‌ی رۆژانی جه‌ژنی قوربان و پەیوەست بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەرکرد .

وەزارەتی ناوخۆ رایده‌گه‌ێنێت:  هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرمانگەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت دەبێت بەشداربن لە هەڵمەتی تووندکردنی رێکارەکان و چاودێریکردنی تەندروستی. 
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: هەر کەسێک رەچاوی ماسک بەستن نەکات،  به‌ 20 هەزار سزا دەدرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پێویستە فەرمانبەرانی دامودەزگەکانی حکومەت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات، رێکاری ئیداری بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن: نوێژی جەژن و نوێژە فەرزەکانی دیکە بە رێکاری تووندی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێن، دەبێت نوێژخوێنان رەچاوی بەستنی ماسک بکەن و مەودای دوو مەتر لەنێوانیاندا بێت. 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه‌: چوونەسەرقەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان، قەدەخەیە و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەکەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە. هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت. 
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئەمڕۆ دووشەممە 19-7-2021 جێبەجێدەکرێن کە لە بەشێکیدا هاتووە، هۆڵەکانی بووکگواستنەوە، بۆنە و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان و هۆڵی نێو هۆتێلەکان دادەخرێن. 
وەزارەتی ناوخۆ داواش لە هاووڵاتیان دەکات لە رۆژانی جەژنی قوربان سەردانی یەکدی نەکەن و هۆڵەکانی سینەما لە گشت مۆڵ و بازاڕەکانيش دادەخرێن. 

ده‌قی بریاره‌كان:

1111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.