Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:23

د. نه‌وزاد عه‌بدولڵا : هه‌لبژاردن هیچ ئاکامێکی باش بۆ خه‌ڵکی عێراق ناهێنێته‌ ئاراوه‌

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عێراق و بەردەوامیی ئاڵۆزی و ململانێی سیاسی د. نەوزاد عەبدولڵا - مامۆستای زانکۆ سه‌باره‌ت به‌ پرسی عێراق و ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستای كه‌ تێیدا تێده‌په‌رێت رایگه‌یاند :

پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئالۆزه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌و داوای موقته‌دا سه‌در به‌وه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ئاینده‌ ناكات ، هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌زانیین كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و دارایی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌درن به‌ڵام سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و دواییه‌ به‌ بۆچوونی ئه‌وان ده‌ستێكه‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌ شیعییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شكست به‌ سه‌دریه‌كان بێنن له‌ پرۆسه‌ی داهاتووی هه‌لبژاردندا 

هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در كه‌سێكی میزاجییه‌ ، كه‌ گوشارێك بێت له‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ بۆ لای خۆی رابكیشێت . ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ موقته‌دا سه‌در بگه‌ڕێته‌وه‌ و په‌شیمان ببێته‌وه‌ و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له‌ كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت . داخوازی شه‌قامی شیعه‌ زیاتر بۆ هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌ ،

به‌ڵام ئایا هه‌لبژاردن گۆرانكاری دێنێته‌ ئاراوه‌ ، نه‌خێر هیچ گۆرانكاری ئه‌وتۆ دروست نابێت ، زۆر هۆكارهه‌ن كه‌ ناتوانرێت داخوازییه‌كانی شه‌قام بێته‌ ئه‌نجام ، له‌ رووی باشتر كردنی ره‌وشی خه‌ڵك به‌ گشتی له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ رووی سیاسیش عێراق ناتوانێت ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ر عێراق رابگرێت .

هه‌رێمی كوردستان هیچ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی عێراق نییه‌ ، به‌تایبه‌تی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ، به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی به‌رپرسانی شیعه‌ن ، ئه‌وان داهاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هه‌ده‌ر به‌ فیرۆ ده‌ده‌ن . به‌رامبه‌ر به‌ كوردیش هه‌ڵه‌یان هه‌بووه‌ له‌ پرسی سیاسی و ئابووری و ته‌واوی بواره‌كانی دیكه‌. له‌ هه‌لبژاردنی داهاتوو گۆرانكاری ریشه‌یی روونادات ، به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوپه‌یمانییه‌ك دروست بێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانێك بێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا راده‌یه‌ك میانڕه‌و بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.