Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:03

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی قوربانیکردن لەرۆژانی جەژندا چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی قوربانیکردن لەرۆژانی جەژندا هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە پێویست دەکات ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەرببڕدرێت، بۆ ئەوەی پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە، هەروەها بەپێویستی دەزانن گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی رون دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت .

وەزارەتی کشتوکاڵ  راشیده‌گه‌ێنێت، چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون(الحمی النزفیه‌) لە عێراق.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق، هەرچەندە تا ئێستا لە کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە، بەڵام لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشیەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ ،وەزارەتی کشتوکاڵ ئەم رێنماییانە بەپێویست دەزانێت:
1- ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت.
2- ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت ،تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.
3- گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت .
4- سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە ،هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیه‌)لە عێراقدا تۆمار کراوە.
5- لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.
6- لەکاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.
7- ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.