سەربەست کەریم، دەروێش ئەندامی لیژنەی تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی، روونكردنهوه لهسهر بهكارهێنانی ئامێرهكانی كارهبا دهدات و رایدهگهێنێت: چەند ئامێریی کارەبایی بەکاربهێنن کارەباکەمان دەچێتە سەروو (40) ئەمپێر و کارەباکەت دەکوژێتەوە.
رایدهگهێنێت: وای دابنێ کە (35) ئەمپێر کارەبات هەیە، چونکە بگاتە 40 پێوەرەکە دەکوژێتەوە.
سەربەست کەریم دەروێش ئەندامی لیژنەی تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: گرنگە بزانیت چ ئامێرێک بەکاردەهێنیت و تواناکەی چەنده:
1. هەندێک ئامێری کارەبایی لەماڵدا زەرورە و دەبێت بە بەردەوامی کاربکات وەک ( سەلاجە و ئامێری فێنك كهرهوه و هەندێک گڵۆپ) کە بە گشتی بۆ هەر ماڵێک تا 6 ئەمپێر دەبێت.
2. سپلێت و بۆیلەر بە شێوەیەکی گشتی هەریەکەیان 13 ئەمپێری دەوێت ئەگەر سپلێت 2 تەن و بۆیلەر 3000 وات بێت. سپلێت لە 5 تا 22 ئەمپێر هەیە بە پێی تەن. بۆیلەر لە 5 تا 13 ئەمپێر.
3. ئامێری جل شۆرین 4 تا 8 ئەمپێری پێویستە
4. ئامێری قاپ شۆرین 4 تا 10 ئەمپێری پێویستە.
5. هەریەکە لە گسکی کارەبایی و ئوتو و 4 تا7 ئەمپێری پێویستە.
6. فڕن و قۆری و ئاو گەرم کردن نزیکەی 8 بۆ 10 ئەمپێری پێویستە.
7. ئوتو چەند جۆرێکە لە 5 تا 10 ئەمپێریان هەیە.
8. هەندێ ئامێری تر کە ئاماژەی پێ نەکراوە.
9. تۆی هاوڵاتیش دەتوانیت لای خۆتەوە بڕی پێویستی ئامێرەکانی ماڵت بزانیت چونکە هەر ئامێرێک نوسراوە لەسەری چەندی کارەبا پێویستە.
ههروهها راشیدهگهێنێت: جا بۆ ئەوەی بەڕێزت بتوانیت بە دروستی کارەبا بەکار بهێنیت و کار نەکاتە سەر کوژانەوەی لە پێوەرەکەوە.
سەربەست کەریم دەروێش دهشڵێت: دەبێت ئامێرەکان بە پێی پێویستی و نۆره کار پێ بکەیت بۆ نمونە لەو کاتەی مریشک لە فڕن دەخەیت ماوەی کاتژمێرێک دەبێت پێشوەخت بڕی 10 ئەمپێر کەم بکەیتەوە یان کاتێک ئاميَريَك بۆ ماوەی 10 خولەک کارپێ دەکەیت دەبێت بەشی ئەوەندە ئامێری تر بکوژێنێتەوە و هەردوو ئامێری جل و قاپ شۆرین پێکەوە کار پێ مەکە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.